دان نانی ئیمارات بە سەر هەڵە بوونی وەدەرنانی سووریا لە کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i341474-دان_نانی_ئیمارات_بە_سەر_هەڵە_بوونی_وەدەرنانی_سووریا_لە_کۆمکاری_عەرەب
وەزیری دەرەوەی ئیمارات دانی نا بەوەدا کە بڕیاری وەدەرنانی سووریا لە کۆمکاری عەرەب کردەوەیەکی هەڵە بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2018 09:50 Asia/Tehran
  • دان نانی ئیمارات بە سەر هەڵە بوونی وەدەرنانی سووریا لە کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی ئیمارات دانی نا بەوەدا کە بڕیاری وەدەرنانی سووریا لە کۆمکاری عەرەب کردەوەیەکی هەڵە بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ "ئەنوەر قەرقاش" لە وتووێژێکدا کە سەر لە بەیانیی پێنجشەممە بڵاو بوویەوە، وەدەرنرانی سووریا لە کۆمکاری عەرەبی بە هەنگاوێکی هەڵە وەسف کرد و دانی نا بەوەیدا کە وڵاتانی عەرەبی هیچ ئامرازێکی سیاسییان بە دەستەوە نییە و ناتوانن بەرنامەیەکی تۆکمە و گشتداگر بۆ چارەسەر کرانی کێشەی سووریا بێننە ئاراوە.

کۆمکاری عەرەب، نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ ، هاوکات لەگەڵ گوشارەکانی ڕۆژاوا لە سەر دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەد، ئەندامەتی ئەم وڵاتەی هەڵپەسارد.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

هاوکاریی ژمارێک لە حاکمانی عەرەب لەوان کاربەدەستانی سەعوودی و ئیماراتی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بۆتە هۆی تەشەنە سەندنی قەیران لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، لەوان سووریا، ئێراق و یەمەن.