ئەنساروڵڵای یەمەن: ئینگلیز و فەڕانسە هۆکاری بێ دەنگە لێکردنی یەکێتیی ئوروپان
سەرۆکی"کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن"، ئینگلیز و فەڕانسەی بەهۆکاری بێ دەنگە لێکردنی یەکێتی ئوروپا لە ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن زانی.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی کەناڵی ئەلمەیادین، محەممەد عەلی ئەلحوسی سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتەر، بەئاماژە بە هەڵوێستی ئوروپا لەمەڕ گەمارۆدران و کوشتاری خەلکی یەمەن بەدەست هاوپەیمانی سەعوودی، نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ کردەی بێلایەنانەی یەکێتی ئوروپا.
هاوپەیمانیی سەعوودیا دوێنێ دووشەممە بە بۆردومانی ناوچە ئاوەدانەکانی شاری "عمران" لەباکووری یەمەن بیست و چوار کەسی مەدەنیی کوشت و یان بریندار کرد. هەشت کەس قوربانیانی ئەندامی خێزانێک و زۆربەشیان ژن ومنداڵ بوون.
عەرەبستان بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە دەسدرێژکاریی سربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە. شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.