ته‌مووز 04, 2018 11:12 Asia/Tehran
  • فرۆشرانی بڕی چوار ملیارد دۆلار چەکەمەنی فەرانسە بەهاوپەیمانی سەعوودی

ڕاپۆری فەرمی دەوڵەتی فەڕانسە واپێشان ئەدا، پاریس لەشەش مانگی یەکەمی٢٠١٨، بڕی سێ ملیارد و ٩٢٠ملوێن دۆلار چەکی بە ژمارێک وڵاتی عەرەبی خۆرهەڵاتی ناڤین فرۆشتووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، بەگوێرەی راپۆری حکومەتی فەڕانسە، سەرباری گوشاری یاسادانەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆمار، لەمەڕ کەمکرانی فرۆشتنی چەکئامێر بە وڵاتانێکی وەک عەرەبستان وئیمارات، پاریس لە شەش مانگی سەرەتای٢٠١٨، بڕی سێ ملیاردو٩٢٠ملوێن دۆلار ئەسلەحەی بەو وڵاتانە فرۆشتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەکانی ئاشتی نێودەوڵەتی ستۆکهۆلم، فەڕانسە پاش ئەمریکاو ڕووسیا پلەی سێهەمی لە هەناردەکردنی ئەسلەحە لە جیهاندا هەیە.

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرەی حکومەتی فەڕانسە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی و ژمارێک نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە داوایان لە مەکرۆن کرد، ئاستی فرۆشتنی چەکئامێر بە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرکردایەتی عەرەبستان لەدژ یەمەن کەم بکات.

هەروەها سێ ڕێکخراوی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ رۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند، فەڕانسە لەساڵانی٢٠١٠ هەتا٢٠١٦ بۆ سەرکوت کردنی دەنگی نەیارانی حکومەتی میسر، زیاتر لە٣٩ملوێن یۆرۆ چەکئامیری جەنگی خستووەتەبەردەست دەوڵەتی عەبدولفەتاح سیسی ، سەرۆک کۆماری میسر.

سەرپەیڤ