دۆزرانەوەی مووشەکی دژەتانکی چێکراوی ئەمریکا لە ناوچەی غەرەز
هێزی سوپای سوریا باسی دۆزرانەوەی هەمارێکی داگری سیستمی مووشەکی دژە تانکی چێکراوی ئەمریکا ناسراو بە تاو لە ناوچەی عەرەزلە پارێزگەی باشووری دەرعای کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک، ئەم سیستمە مووشەکییە دژە تاکنە هاوڕێ لەگەڵ گوڵڵەهاوەن، گوللەی تۆپ و با کالیبری جوربەجۆرەوە، کەرەستەی تەقەمەنی دەستکرد و کەرەستەکانی دیکەی چێکراوی وڵاتانی ڕۆژاوایی لەشارۆچکەگەلێک کە ئەم دواییانە ئازاد کراون لە ناوچەی غەرەز لە دەرغا لەباشووری سوریا، دۆزراونەتەوە.
حەوتەی ڕابردووش سەرچاوەکانی میدیایی باسی دۆزرانەوەی ژومارێکی زۆر چەک و مووشەکی چێکراوی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژاوایی و ڕژێمی ئیسرائیل لە دەورووبەری دەرعایان کرد.
ڕژێمی زایۆنیستی، ئەمریکا و هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە لەساڵی 2011ەوە بە داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستییەکان بڵێسە دەدەن بە قەیران و ئاڵۆزییەکان لە سوریا.
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوەکانی سوری باسی ڕێککەوتنی نێوان دەوڵەتی سوریا و تاقمە چەکدارەکان لە ناوچەکانی سەملین، کەفەر شەمس، کەفەر ناسج و عەقربا لە دەورووبەری بەشی باکووری دەرعا و شاروچکەکانی باشووری ترین ناوچەی ئەم پارێزگەیەیان کرد.
زوربەی وڵاتانی چەکدار لە پارێزگەی دەرعا لەباشووری سوریا پەیوەستبوونەتە هێزی دەوڵەتی .
قەیران لەس وریا لەساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکۆکیان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە بۆگۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەی بەقازانجی ڕژێمی زایۆنیستی بەڵام لەبەر خەباتی سوپا و خەڵکی سوریا، پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە.