پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگریی پاکستان و ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i348975-پێداگری_لەسەر_پەرەی_پێوەندی_سەربازی_و_هەواڵگریی_پاکستان_و_ئێراق
کاربەدەستانی پاکستان و ئێراق پێداگریان کرد لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگری نێوان وڵاتەکانیان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2018 14:01 Asia/Tehran
  • پێداگری لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگریی پاکستان و ئێراق

کاربەدەستانی پاکستان و ئێراق پێداگریان کرد لەسەر پەرەی پێوەندی سەربازی و هەواڵگری نێوان وڵاتەکانیان .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، زوبەیر  مەحموود حەیات،  سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی پاکستان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ عیرفان حەیالی،  وەزیری بەرگریی ئێراق لەم وڵاتە لەسەر پەرەی هاوکاری بەرەڤانی و سەربازی لەگەڵ پاکستان بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگری کرد  . 

حەیالیش  لە چاوپێکەوتن لەگەڵ زوبەیر مەحموود حەیات وتی  ئێراق لەشەڕ بە دژی تیرۆریزم  سەرکەوت بەڵام بۆ پاراستنی  ئەم دەستهاتە  پێویستمان بە هاوکاری لەگەڵ پاکستان هەیە  . 

پێوەندی پاکستان  و ئێراق لەساڵی 1947  دەست پێکرا و لەساڵی 1971 ی ئێراق لە پاکستان بۆ شەڕ بەدژی هیندستان  داکۆکی کرد و پێوەندی سەربازی دوو وڵات  درێژەی هەبوو.

لەساڵی 2003  پاکستان داگیرکردنی ئێراق لە لایەن ئەمریکای قەبووڵ نەکرد و نەیویست لەم شەڕە دا هاوڕێیی واشینگتۆن بکات  .