کانونی دوھەم 18, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • جەختکردنی  سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب لەسەر پێویستی گەرانەوەی سووریا بۆ  نێو ئەو یەکێتییە

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب گوتی : بێتوو وڵاتانی عەرەبی ڕەزامەندییان هەبێت لەسەر گەرانەوەی دیسانەوەی سووریا بۆ نێو کۆمکاری عەرەب، ئەو پرسە دەکەوێتە فەرمانی کاریەوە.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی دەنگ و باسی ئەلعالەم "ئەحمەد ئەبۆلغەیز" سکرتێری گشتی  کۆمکاری عەرەب کە بۆ بەشداری لە دانیشتنی ئابووری کۆمکاری عەرەب لە بەیروت پێتەختی لووبنان دایە ، ڕۆژی پێنجشەممە گوتی: سوریا لە دامەزرێنەرانی کۆمکاری عەرەبە.

کۆمکاری عەرەب لە نۆڤەمبەری ٢٠١١ ئەندامبوونی سوریای هەڵپەسارد بەڵام ئەم رۆژانە بە سەرکەوتنی سوپای سوریا بە سەر ڕەوتە ڕەشەکوژەکان، زۆرێک لە سیاسەتوانانی عەرەب خوازیاری هەڵپەسێردرانی سوریا لە کۆمکاری عەرەب دابوون.

" فەتح عێزام" ئەندامیی لێژنەی ناوەندی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستین لە دیداری لەگەڵ "نەبیە بێری" سەرۆکی پەرلەمانی لووبنان لە بەیروت دا گوتی: سوریا بەرامبەر پیلان و نەخشەیەکی ئەمریکایی- زایۆنیستی ڕاوەستا و لە شەڕ دژی ترۆریسم سەرکەوت. عێزام  خوازیاری هێزمەندی و هاودەنگی زۆرتری وڵاتانی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەڵالەکانی جیاوازی خوازانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە. دوای تێپەڕینی نزیک بە هەشت ساڵ لە شەڕ و قەیرانی سوریا، زۆرێک لە وڵاتان لە وان ئەمریکا و ئیسرائیل و ژمارێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەبی دانیان داناوە بە سەر شکستی گەڵاڵەکانیان لە سوریا دا.

سەرپەیڤ