وەڵامی گورچکبری هێزە یەمەنییەکان بە جەنایەت و پەلامارەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵام بە جەنایەتەکانی ڕژێمی ئالی سەعوود دژ بە خەڵکی یەمەن بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سەعوودییان لە باشووری عەرەبستان دایە بەر مووشەکی زلزال.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەن شەوی هەینی بە مووشەکی "زلزال ١" بنکە و مەتەرێزی هێزە سەربازییەکانی سەعوودییان لە چیا و کوێستانەکانی "قەید" لە "جەیزان"ی عەرەبستان دایە بەر پە لامار.
هێزە یەمەنییەکان هەروەها بە مووشەکی "زالزال ١" بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی سەعوودی و هێزەکانی سەر بە "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لە کارهێناوی یەمەن لە ناوچەی "ئەجاشیر" لە سنووری نەجرانی عەرەبستان دایە بەر پە لامار.
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییە بۆمبهاوێژەکانی عەرەبستان شاری "کەتاف"ـیان لە پارێزگای سەعدەی یەمەن چەندین جار بۆردومان کرد.
هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی هەروەها چەن ناوچەیەکی حودەیدەی یەمەنیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەییەوە.
لەو پەلامارەدا دوو منداڵی یەمەنی کوژران.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.