May 22, 2019 17:51 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی بنکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستان لە نەجرانی دایە بەر پەلامار

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی "قاسف ک٢ " بنکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودیایان لە فڕگەی نەجرانی باشووری عەرەبستان دایە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ، هەڵمەتی ئاسمانی سوپای یەمەن لە دژی بنکەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستان لە فڕگەی نەجران سەرکەوتووانە بووە. سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بە یانی سێشەممەیش لە وەڵام بە پەلامارە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی سەعودی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، فڕگەی نەجران لە باشووری عەرەبستانیان بە فڕٶکەی بێ فڕۆکە وان دایە بەر دەسڕێژ. ئەم پەلامارە هەروەها دوای ئەوە ئەنجام بوو کە بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕٶکە وانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی بە بەشێک لە هەڵمەتی سەربازی شیمانەیی بۆ پەلامار بۆ سەر ٣٠٠ ئاماجی حەیاتی وسەربازی لە ئیمارات وعەرەبستان ڕاگەیاند. سێشەممەی ڕابردوو یش حەوت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی لە کاردانەوە بە پەلامارە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ئاوەدان وژێرخانەکانی یەمەن، ئاسمانی عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار ودوو بنکەی پۆمپاژی نەوت لە پارێزگاکانی " ئەلدوادمی " و" عەفیفە" لە ڕٶژئاوای ئەم وڵاتەیان دایە بەر دەسڕێژ.

سەرپەیڤ