بەخشینی نێو دەوڵەتی:عەرەبستان نابێ زیندانی سیاسی تازە لاو ئیعدام بکەن
ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی لە دەوڵەتی عەرەبستان داوای کرد تا لە ئیعدامی زیندانی سیاسی کە کاتێک ١٣ ساڵ تەمەنی بووە قۆڵبەستکراوە، خۆببوێری کات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی سی ئین ئین، ڕێکخراوەی بەخشینی نێو دەوڵەتی لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: "مەرتەجی قەریرەیس" سێپتەمبەری ٢٠١٤ قۆڵبەست کرا و هەر ئێستایش ١٨ ساڵ تەمەنیەتی و دادئەستێنی گشتی عەرەبستان خوازیاری بەڕێوە چوونی حوکمی ئیعدام بووە بۆ ئەو.
بەخشینی نێو دەوڵەتی لەقاوی دا: قەریەرەیس لە زیندان و لە کاتی لێپێچینەوە، ئەشکەنجە دراوە و بازجووەکان وادەیان پێداوە ئەگەر ئیعتراف بکات ،ئازاد دەکرێت.
لەمانگی ئاپریلیش ٣٧ کەس لە عەرەبستان لە ڕۆژێک دا ئیعدام کراون و بەخشینی نێو دەوڵەتی ڕایگەیاند لانیکەم سی کەس لەم ئیعدام کراوانە، لە تەمەنی ١٦ تا ١٧ ساڵ دا قۆڵبەست کرابوون.
بە گوێرەی ئاماری بەخشینی نێو دەوڵەتی، لەپێنجساڵی ئەمدواییە پتر لە سەد کەس لە شیعە عەرەبستانییەکان بە هۆ وهەگەری سیاسی ئیعدام کراون. ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە وێڕای شەرمەزارکردنیی ئەم ئیعدامانە، موحاکمەکانی ئەوانیی بە نادادگەرانە وەسف کرد و بەڕاشکاوی گوتی: زۆرێک لە ئێعدام کراوان جگە لە بەیان کردنیی ئاشتیانەی بیرو ڕایان لەمەر ڕەخنە گرتن لە حکوومەت،کردەوەیەکی دیکەیان ئەنجام نەداوە.