بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی ئاڵی خەلیفە لەگەڵ هەرچەشنە نەیاریەتی دژی دانیشتنی مەنامە
بەرپرسانی ڕژیمی بەحرەین هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی دانیشتنی پڕهەراو هوریای مەنامە، هەر چەشنە چالاکیی وبەرنامەڕێژی نێو خۆیی لەمەر نەیاریەتیکردنی ئەم دانیشتنە و"سەودای سەدەی" بە قەدەخە راگەیاند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئەلعاڵەم، رژیمی ئاڵی خەلیفە لە حاڵێکدا هەرچەشنە چالاکیی نێو خۆیی لەمەڕ نەیاریەتی لەگەڵ دانیشتنی مەنامە بە قەدەخە راگەیاندوە کە ٢٠ هەواڵنێر و وێنەهەڵگری ڕژێمی زایۆنی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ئەم دانیشتنە، چوونەتە مەنامە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵنێرانی میدیا جۆر بەجۆرەکانی ڕژیمی زایۆنی هەروەها بابەتگەلێکی دیکەیان لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان لەبارەی بەشداری لە دانیشتنی مەنامە و ڕێو شوێنی تووندی ئاسایشتی لەم شارە دا، بڵاوکردۆتەوە.
دانیشتنی بەحرەین کەیەکەمین قۆناخی جێبەجێبوونی گەڵاڵەی" سەودای سەدە"ـیە، بڕیارە ئەمرۆ وسبەینێ لەمەنامە دا بەڕێوە بچێت."سەودای سەدە" گەڵاڵەی تازەی دەوڵەتی ئەمریکایە کە بەدوای لەناو بردنیی مافەکانی گەلی فەلەستینە.ئەم گەڵاڵەیە بە هاوکاری ڕژیمی زایۆنی و ڕەزامەندی ژمارێک لە وڵاتە عەرەبییەکان ئامادەکراوە.