کوژرانی 10 هێزی ئەرتەشی سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i365530-کوژرانی_10_هێزی_ئەرتەشی_سعودی
قەناسەچیەکانی ئەرتەشی یەمەن ، 10 کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی سعودیان کوشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2019 05:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی 10 هێزی ئەرتەشی سعودی

قەناسەچیەکانی ئەرتەشی یەمەن ، 10 کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی سعودیان کوشت .

بە پێی راپۆتی ئیرنا ، هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن هەروەها رۆژی یەکشەممە هەڵیانکوتایە سەر هێزەکانی سعودی لە تەوەری مجازە لە پارێزگەی عەسیری باشووری عەرەبستان کە لەو هەڵمەتەشدا دەیان کەس لەوان کوژران یان بریندار بوون .

 لە هەمان کاتدا یەکینەی موشەکیی ئەرتەشی یەمەن بە موشەکێکی زیلزالی یەک بنکەی سعودیەکانی لە ناوچەی سەرسنووری ئەسوح هاوسنووری نەجران لە باشووری عەرەبستان و سەعدەی یەمەن پێکا  کە لە ئەنجامدا ژمارێک لە هێزەکانی سعودی کوژران یان بریندار بوون .

ئەرتەشی یەمەنیش بەر لەوە بنکە و بارەگای هێزەکانی سعودی لە ناوچەی سەدیس لە نەجران دابوو بەر پەلاماری تۆپخانە و موشەک .