کوژران و بریندار بوونی دەیان سەربازی سەعوودیایی لە عەسیری ئەو وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i365765-کوژران_و_بریندار_بوونی_دەیان_سەربازی_سەعوودیایی_لە_عەسیری_ئەو_وڵاتە
دەیان سەربازو بەکرێگیراوی سەعوودیایی لەمیانەی ئوپەڕاسیونی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە عەسیری هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان کوژران و بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی دەیان سەربازی سەعوودیایی لە عەسیری ئەو وڵاتە

دەیان سەربازو بەکرێگیراوی سەعوودیایی لەمیانەی ئوپەڕاسیونی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە عەسیری هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان کوژران و بریندار بوون .

بە گوێرەی  ڕاپوڕتی  ڕۆژی هەینی  هەواڵدەری مێهر  بە گێڕانەوە  لە ئەلمەسیرە  ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی  یەمەن  بە  تازەیی  ئوپڕاسیونێکی  نوێیان  دژی  دەسدرێژکارانی سەعوودی  لە ناوچەی  سنووری  عەسیر  دەس پێکردووە . هێزە  یەمنیەکان  هەروەها   پەلاماری بنکەکانی بەکرێگیراوانی  سەعوودیان دا  لە ناوچەی  وازعیە  لە پارێزگای تەعەز  کە لەو ئوپڕاسیونەدا  خەسارگەلێکی قورس لە  بەکرێگیراوان درا .  عەرەبستانی سەعوودی  و هاوپەیمانەکانی  لە مارسی  2015 وە  بە پەلامار بۆسەر یەمەن  و کوشتاری  هەزاران  سیڤیل  و وێران کردنی  ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە  تا ئێتا بە خۆڕاگری خەڵکی یەنەت نەیانتوانی  دەستیان  ڕابگات  بە ئامانجەکان  و زێدەخوازیەکانی خۆیان لەو وڵاتە .