پەلاماری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەن بۆسەر فڕگەی ئەبهای سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i367025-پەلاماری_بە_فڕۆکەی_بێفڕۆکەوانی_یەمەن_بۆسەر_فڕگەی_ئەبهای_سعودی
یەکینەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ جارێکی دیکە فڕگەی ئەبها لە باشووری سعودیان کوتا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2019 10:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی یەمەن بۆسەر فڕگەی ئەبهای سعودی

یەکینەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ جارێکی دیکە فڕگەی ئەبها لە باشووری سعودیان کوتا .

بەپێی راپۆرتی  هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەسیرە  ، یەکینەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەش و ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ سێشەممە فڕگەی ئەبهایان بە چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری قاسف کەی دوو کوتا .

 هێشتا راپۆرێک لە زیانە ئەگەریەکانی ئەم پەلامارە بڵاو نەبووەتەوە .

فڕۆکەخانەی  "ئەبها" لە باشووری عەرەبستان بەردەوام لە لایەن یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و یەکەی مووشەکیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وەبەر پە لامار کەوتووە.

ئەو  فڕۆکەخانەیە شوێنی تێکرانی سووتەمەنی  و تەیار کرانی ئەو فڕۆکە جەنگییانەن کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر  یەمەن بەکار دەهێندرێن و ئێستا نیوە کارا بووە .

لە لایەکی دیکەوە ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی دەسدرێژکارانی سعودییان لە جیزان بە دوو موشەکی بالستیکی جۆر زیلزالی یەک پێکا .

 بەپێی راپۆرتی  رۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، بە وێکەوتنی موشەکی ئەرتەشی یەمەن لە بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە جیزانی باشووری عەرەبستان ، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران و بریندار بوون و زیانی زۆریان لێکەوت .