شیخ نەعیم قاسم : کاتی سەپاندنی سیاسەتەکانیی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی پێهاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i368358-شیخ_نەعیم_قاسم_کاتی_سەپاندنی_سیاسەتەکانیی_ڕژێمی_زایۆنی_کۆتایی_پێهاتووە
جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد، کاتی سەپاندنی سیاسەتەکانیی ڕژیمی زایۆنی کۆتایی پێهاتووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2019 15:24 Asia/Tehran
  • شیخ نەعیم قاسم : کاتی سەپاندنی سیاسەتەکانیی ڕژێمی زایۆنی کۆتایی پێهاتووە

جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد، کاتی سەپاندنی سیاسەتەکانیی ڕژیمی زایۆنی کۆتایی پێهاتووە.

 بە پێی راپۆرتی ئەلنەشەرە،"شێخ نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان گوتی: هەر ئێستا ئەمە مۆقاومەیە کە سیاسەتەکانیی دادەسپێنێت و وڵامی ئەمدواییەی مۆقاومە بە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی کردەوەیەکی سادە نەبوو  چوونکا ئیسرائیلییەکان بۆ ماوەی یەک حەوتە لە دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانی دا بوون و ئەمە سەڵماندی کاردانەوەی مۆقاومە گەورە بوو.

"شیخ عەلی دەعموش"  جێگری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی حیزبوڵڵایش باسی لە ئامادەیی مۆقاومەی ئیسلامی لوبنان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی زەبر دان لە زایونیستەکان لە قووڵایی فەلەستینی داگیر کراو باسی کرد و گوتیشی: دوای ئۆپەراسیۆنیی ئەمدواییەی حیزبوڵڵا،مۆقاومە چووەتە نێو قۆناخێکی تازە دا کە قۆناخی کاردانەوەیە.حیزبوڵڵای لوبنان لەکاردانەوە بە دەستدرێژی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان، ١ سێپتەمبەر ترۆمبیلی سەربازی زایۆنیستەکان لە باکووری  سەرزەوینەکانی داگیرکراوەکانیی دایە بەر پەلاماریی و بە هۆیەوە هەموو سەرنشینەکانیی ئەم ترۆمبیلە کوژران و بریندار بوون .