3 کوژراو لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369036-3_کوژراو_لە_پەلاماری_ئاسمانیی_و_تۆپخانەی_هاوپەیمانیی_سعودی_بۆسەر_یەمەن
سێ شاروومەندی یەمەنی لەوان مناڵێک لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2019 04:20 Asia/Tehran
  • 3 کوژراو لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەن

سێ شاروومەندی یەمەنی لەوان مناڵێک لە پەلاماری ئاسمانیی و تۆپخانەی دەسدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچە مەدەنیەکانی یەمەن کوژران .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی رۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان لە ناوچەی عەمشیە لە شاری حەرەف سەفیانی پارێزگەی عیمران لە باکووری یەمەن دایەبەر پەلامار کە کوژرانی دوو کەسی مەدەنیی لێکەوتەوە .

 هەروەها لە پەلاماری بە تۆپخانەی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی بۆسەر شاری حودەیدەی رۆژاوای یەمەن ، مناڵێک کوژرا .

 بە پێی هەواڵێکی دیکە ل یەمەنەوە قەناسەچیەکانی یەمەنی شەوی رابردوو سێ لەشکەریی سعودیان لە باشووری عەرەبستان کوشت .

ئەلمەسیرە رایگەیاند ئەم سێ لەشکریەی سعودی لە ناوچەی رەبووعە ی پاریزگەی عەسیری عەرەبستان بە دەستی قەناسەچیەکانی یەمەن کوژراون .