ڕەخنەی ڕێکخراوەی مافەوانیی بەحرەین لە دەرکرانی بڕیاری ئێعدام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i369972-ڕەخنەی_ڕێکخراوەی_مافەوانیی_بەحرەین_لە_دەرکرانی_بڕیاری_ئێعدام
ڕێکخراوەیەکی مافەوانیی بەحرەین لە دەرکرانی بڕیاری ئێعدامی بە بێ دادگایی کردنێکی دادگەرانە لەم وڵاتەدا ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2019 12:22 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی ڕێکخراوەی مافەوانیی بەحرەین لە دەرکرانی بڕیاری ئێعدام

ڕێکخراوەیەکی مافەوانیی بەحرەین لە دەرکرانی بڕیاری ئێعدامی بە بێ دادگایی کردنێکی دادگەرانە لەم وڵاتەدا ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس، ڕێکخراوەی دیموکراسی و مافی مرۆڤی «سەلام»ی بەحرەین وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە بڕیاری ئێعدام لەم وڵاتەدا بەبێ بەرپاکرانی کۆبوونەوەی دادگایی کردنێکی دادگەرانە دەر دەچێت، داوای ھەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانەی کرد.

ئەم ڕێکخراوەیەی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەک دا جەختی کردووە کە، بڕیاری ئێعدام لە بەحرەین لە کاتێکدا دەردەچێت کە لە بارەی پرسی ئەشکەنجە کرانی حوکم دراوان بەر لە ئێعدام ھیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە، ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە تەواوی دان پیادانانەکانیان لەژێر ئەشکەنجەدا بووەو ھەر لە بەر ئەمەش ھیچیان لە ڕووی یاساییەوە جێگای قەبووڵ نین و بەتاڵن و دەبێ کۆبوونەوەی دادگایی کردنیان دیسانەوەو بە گوێرەی پێوەرە نێونەتتەوەییەکان بەرپا بکرێتەوە.

لە بەیاننتمەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە بەحرەین لە ڕیزی ئەو ٥٦ وڵاتەیە کە سزای ئێعدامی تیادا بەڕێوە دەچێت و ٨٣ ماددە و بڕگەی ھاوپەیوەند بەم سزایە لە یاساوڕێساکانی بەحرەین دا ھەیەو لە ساڵی ٢٠١١ ھەتا ٢٠١٩ ژمارەی بڕیاری ئێعدامەکان بە ٣٦ نمونە گەییشتووە کە پێنجیان بەو بڕیارانەش کە بۆ « عەلی موحەممەد حەکیم عەرەب»،« ئەحمەد عیسا مەلالی»،« سامی موشیمەع»، «عەبباس سەمیع» و « عەلی سەنکیس»ەوە دەرکراوە، جێبەجێ کراوەن.