کیژۆڵەیەکی مەهابادی بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i371326-کیژۆڵەیەکی_مەهابادی_بوو_بە_پاڵەوانی_کێبەرکێی_تۆپی_سەر_مێزی_ئێران
سەرۆکی دەستەی تۆپی سەر مێزی مەهاباد وتی: "ئێلینا ڕەحیمی" وەرزشکاری لێهاتووی خەڵکی ئەو شارە توانی پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێکانی (پینگ پۆنگ)ی تازەلاوانی کچی ئێران بەخۆ تەرخان بکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2019 13:34 Asia/Tehran
  • کیژۆڵەیەکی مەهابادی بوو بە پاڵەوانی کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ئێران

سەرۆکی دەستەی تۆپی سەر مێزی مەهاباد وتی: "ئێلینا ڕەحیمی" وەرزشکاری لێهاتووی خەڵکی ئەو شارە توانی پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێکانی (پینگ پۆنگ)ی تازەلاوانی کچی ئێران بەخۆ تەرخان بکا.

"کەیوان ڕەحمانی" رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنادا وتی: خولی دووهەمی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی تۆپی سەر مێزی تازەلاوانی کچانی ئێران بەئامادەبوونی١٥٠وەرزشکار لە ٣١ پارێزگای وڵات بەمیوانداریی یاریگەی تەختی ئەردەبیل بەڕێوە چوو.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئێلینا ڕەحیمی لەو  پێشبڕکێیەدا  بە ئەنجامدانی شەش یاری و سەرکەوتن لەهەموو یارییەکانی، پلەی پاڵەوانیی تۆپی سەر مێزی تازەلاوانی ئێرانی بەدەست هێنا.