ڕووسیا: شارۆچکەسازیی ئیسرائیل نایاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372075-ڕووسیا_شارۆچکەسازیی_ئیسرائیل_نایاساییە
بەقسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی نەگۆردراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: شارۆچکەسازیی ئیسرائیل نایاساییە

بەقسەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، هەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی نەگۆردراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "نەشرە"؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بەدەرکردنی بەیاننامەیەک کاردانەوەی پێشاندا بە قسەکانی "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕ داکۆکی لە شارۆچکەسازییەکان.

لەو بەیاننامەدا بەئاماژە بەوەی کە "هەڵوێستی مۆسکۆ لەهەمبەر پرسی شارۆچکەسازییەکان لە لێواری رۆژاوایی نەگۆڕاوە" هاتووە: "ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندووە کە ئەو شارۆچکەسازییانە نایاسایین."

مایک پۆمپێئۆ ئەم بەینە وتوویەتی؛ واشنگتۆن شارۆچکەسازیی ئیسرائیل لە سەرزەوینی فەلەستینی لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان نازانێ.

ئەو لێدوانە، نەیارەی تاقمە فەلەستینیەکان، یەکێتی ئوروپاو میسریشی بەدواوە بووە.

رژیمی ئیسرائیل بەسازکردنی شارۆچکەگەلی زایۆنی نشین لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان و دانی سیمایەکی زایۆنی بەو ناوچانەیە هەتا زاڵێتی خوازیەکانی لەناوچە فەلەستینیەکان بچەسپێنێ.