ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەپرسی فەلەستین کۆدەبێتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی چوارشەممە سەبارەت بەپرسی فەلەستین کۆدەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەری وەفا؛ "ریاز مەنسور" نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لەڕێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند کە ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی چوارشەممە سەبارەت بە پرسی فەلەستین کۆدەبێتەوە.
ئەو دانیشتنە بەمەبەستی تاووتوێی پرسی ئەم دواییەی ئەمریکا سەبارەت بە داکۆکی لە شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەڕێوە دەچێ.
هەرلەوبارەوە، نوێنەری فەلەستین لەڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاوێژکاریی لەگەڵ چەند ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ وێنە کوەیت ئەنجام دا هەتا وڵاتانی جیهان لەدژ داکۆکی ولایەنگریی ئەمریکا لەرژیمی زایۆنی هاوهەڵوێست بکا.
"مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو(دووشەممە) ڕایگەیاندبوو، واشنگتۆن شارۆچکەسازیی رژیمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوایی بە پێشێلکەری یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان نازانێ و دۆخی ئێستای ئەو ناوچەیە دەبێ لەڕێی دانوستانەکانی سازان لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستیندا چارەسەر بکرێ.