ڕێکخراوی نەتەوەکان: شارۆچکە سازییەکانی ئیسرائیل، نایاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372109-ڕێکخراوی_نەتەوەکان_شارۆچکە_سازییەکانی_ئیسرائیل_نایاساییە
وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بە سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەمەڕ شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە، شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەنایاسایی دەزانێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 07:02 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان: شارۆچکە سازییەکانی ئیسرائیل، نایاساییە

وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لە کاردانەوە بە سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەمەڕ شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە، شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەنایاسایی دەزانێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "ستێفان دوجاریک" بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر شارۆچکە زایۆنی نشینەکان نەگۆڕاوە، شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی. حکومەتی ئاڵمانیش ڕۆژی سێ شەممە لەبەیاننامەیەکدا نەیارەتی خۆی ڕاگەیاند لەگەڵ شارۆچکەسازییەکانی رژیمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان لەو بەیاننامەیەدا بەئاماژە بە سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەبارەی شارۆچکەسازیی زایۆنییەکان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، وتی: شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لەدژ یاساوڕێسا نیودەوڵەتییەکانە.

هەروەها وتەبێژی سەرۆک کۆماریی تورکیا دوێشەو(سێ شەممە) ڕەخنەی گرت لە کردەی ئەمریکا لەمەڕ شەرعییەت دان بە شارۆچکەسازیەکانی رژیمی زایۆنی لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

"ئیبراهیم کالین" پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ترکیا بەسەرۆکایەتی "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: کردەی ئەمریکا لە شەرعییەت دان بە شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل، پێشێلکرانی مافە نێودەوڵەتییەکانە وپەسەند نەکراوەو تورکیا داکۆکی دەکا لە مافەکانی گەلی فەلەستین.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە بەپاڵپشتیی دووبارەی لە داگیرکەریی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینی فەلەستین ڕایگەیاند، واشنگتۆن لەمەودوا، شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن لەدژ یاسا نێودەوڵەتییەکان نازانێ.

"مایک پۆمپێئۆ" بەئاماژە بەوەی کە واشنگتۆن سیاستەکەی لەهەمبەر شارۆچکە سازیەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوا گۆڕیوە، ئیدیعای کرد، ئەو شارۆچکەسازییانە خۆی لەخۆیدا وەک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایەتە ئەژمار. ئەوە لەکاتێکدایە کە دەزگە نێودەوڵەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەمووی ئەو شارۆچکانە، بەپێی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی نایاسایین.