وشداری دانی یونیسف لەبەر خراپ بوونی دۆخی هەزاران زارۆکی یەمەنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372147-وشداری_دانی_یونیسف_لەبەر_خراپ_بوونی_دۆخی_هەزاران_زارۆکی_یەمەنی
سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یونیسف وشداری دا کە فرەتر لە دوازدە ملیۆن منداڵی یەمەنی لە مەترسی دان وپێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دوستانەی خیرا هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:04 Asia/Tehran
  • وشداری دانی یونیسف لەبەر خراپ بوونی دۆخی هەزاران زارۆکی یەمەنی

سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان یونیسف وشداری دا کە فرەتر لە دوازدە ملیۆن منداڵی یەمەنی لە مەترسی دان وپێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دوستانەی خیرا هەیە .

ڕاپۆرتی گروپی نێودەوڵەتی هەواڵدەری فارس ، سەندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسف لە سەروبەندی سی ئەمین ساڵوگەڕێ پەسەن کردنی کۆنۆانسیۆنی مافی منداڵان، لە بەیان نامەیەکدا ڕایگەیاند : بە پێی دەستکەوتە مێژووییەکان بۆ منداڵان لە کاتی پەسەن کرانی کۆنۆانسیۆنی مافی منداڵان لە ٣٠ ساڵ لەمەوپیش هەتا ئێستاکە ، هێشتا یەمەن لە ڕیزی خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ منداڵان دێتە ئەژمار. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: درێژەی شەڕ لە یەمەن ڕیکخراوەکانی خزمەت گەیاندنی کۆمەڵایەتی سەرەکی لە سەرانسەری ئەم وڵاتەی لە سەروبەندی ڕۆخاندن داناوە وئەم پرسە دەرنجامی دڕێژخایەنی لە دژی منداڵان دەبێت. پەلاماری هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر خاکی یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ ەوە خاڵی دەسپێکرانی شەڕ لە دژی ئەم وڵاتە بوو کە هەتا بە ئەمڕۆکە درێژەی هەیە . ئەم پەلامارانە بووە بە هۆی لەناوچوونی ژێر خانەکانی یەمەن ، بەربڵاوبوونی هەژاری ، بیکاری وپەرەی نەخۆشی درمی لەم وڵاتە هەژارە عەرەبیە دا.