دەسگیرکرانی فرەتر لە ٧٠٠ زارۆی فەلەستینی لە لایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372148-دەسگیرکرانی_فرەتر_لە_٧٠٠_زارۆی_فەلەستینی_لە_لایەن_سەربازانی_ڕژێمی_زایۆنیستی
یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند : سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هەتا کۆتایی ئۆکتۆبەر ، ٧٤٥ منداڵی فەلەستینیان دەسگیر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:04 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی فرەتر لە ٧٠٠ زارۆی فەلەستینی لە لایەن سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی

یانەی یەخسیرانی فەلەستینی ڕایگەیاند : سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ هەتا کۆتایی ئۆکتۆبەر ، ٧٤٥ منداڵی فەلەستینیان دەسگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئیرنا، یانەی یاخسیرانی فەلەستینی لە ڕاپۆرێک دا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زارۆ وتی: ئیسراییل مافی منداڵانی فەلەستینی دەسگیر کراو لە بوعد وڕەهەندی جۆربەجۆر بنپێکردووە، بە جۆرێک کە ئەوان لە درێژەی خوێندن ، سەردان وچاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان وتەنانەت دەرمان کردن بێوەری بوونە . یانەی یەخسیرانی فەلەستینی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سوپای داگیر کاری زایۆنی ، زارۆفەلەستینیەکان ڕاستە وخۆ دەدەنە بەر گوللە، وتی: ئەم کردەوانە پتر لە دەسگیر کردن ، کۆتان ولیدان ، هەڕەشە وفشاری سەربازانی ئیسراییلی لە دژی منداڵانی فەلەستینیە. یانەی یەخسیرانی فەلەستینی لە هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و بەتایبەت سەندوقی پشتیوانی لە زارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسف داوای کرد: بۆ بەرەڤانی لە مافی منداڵانی فەلەستینی هەوڵی  دووهێندە ئەنجام بدەن . پاش ئەمە ، ناوەندی مۆتاڵا ی لێژنەی کاروباری یەخسیران وئازادە فەلەستینەیاکن بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایۆنی لە ساڵی ١٩٦٧ هەتا ئێستاکە فرەتر لە پەنجا هەزار زارۆکی فەلەستینی دەسگیر کردووە ، وشداری دا: دەسگیر کردنی منداڵان وزارۆکە فەلەستینیەکان لە ساڵەکانی ئەم دواییە بە شێوەیەکی ئامانجدار ڕوولە پەرەیە/. ئەمە لە حاڵێکدا کە " ئانتۆنیۆ گویریش" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٤ی نوامبەر لە ڕاپۆرتێکدا ئەرکانی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕژێمی زایۆنیستی داوای کرد، ڕێز بگرێت لە مافی منداڵانی فەلەستینی. ٢٠ی نوامبەر لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕٶژی جیهانی منداڵ ناودێر کراوە، ئەگەر چی هەر وڵاتێک ڕۆژێکی تایبەتی بەناوی ڕۆژی منداڵ ناودێر کردووە وئەو ڕۆژە دەکەنە جێژن .