درێژەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان ناڕازییان و پۆلیس لە لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372152-درێژەی_شەڕ_و_پێکدادان_لەنێوان_ناڕازییان_و_پۆلیس_لە_لوبنان
تێکهەڵچوون لەنێوان ناڕازییان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە مەیدانی"ریاز ئەلسوڵح" ناوەندی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، چەند برینداری لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • درێژەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان ناڕازییان و پۆلیس لە لوبنان

تێکهەڵچوون لەنێوان ناڕازییان و پۆلیسی دژە شۆڕش لە مەیدانی"ریاز ئەلسوڵح" ناوەندی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، چەند برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە تێکهەڵچوونی نێوان نارازییان و پۆلیس کە شەوی سێ شەممە و سەرلەبەیانی چوارشەممە ڕووی دا، لانیکەم دە کەس لە ناڕازییان لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی لوبنان قۆڵبەست کران.

ناڕازییانی لوبنانی سێ شەممە توانیان هەموو ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر بینای پەرلەمانی لوبنان لە ناوەڕاستی شاری بەیرووت، دابخەن و پێش بگرن بە بەڕێوەچوونی کۆڕی پەرلەمان.

خۆپێشاندانی جەماوەری لە لوبنان لە١٧ی ئۆکتۆبرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە قەیرانی ئابوری و گەندەڵیی بەرفراوانی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتەدا بەتایبەت سەبارەت بە پرسە دراڤییەکان دەس پێ کرا کە لەکارکشانەوەی سەعد حەریری لە سەرۆک وەزیریی لێکەوتەوە.

لەدواگۆڕانکاریەکانی لوبنان، میشل عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ ڕێکخەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت؛ کابینەی نوێ، نوێنەرانی ناڕازییان ووەزیرانی تێکنۆکرات و پسپۆر لەخۆ دەگرێ.