پشت ڕاستکرانەوەی حوکمی زیندانی تاهەتایی و ١٠ ساڵ زیندانی دوو هاووڵاتی بەحرەینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i372367-پشت_ڕاستکرانەوەی_حوکمی_زیندانی_تاهەتایی_و_١٠_ساڵ_زیندانی_دوو_هاووڵاتی_بەحرەینی
دادگەی پێداچوونەوەی بەحرەین، زیندانی تاهەتایی و ١٠ ساڵ زیندان بۆ دوو هاووڵاتی ئەم وڵاتەی بەتاوانەکانی سیاسی پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 24, 2019 12:42 Asia/Tehran
  • پشت ڕاستکرانەوەی حوکمی زیندانی تاهەتایی و ١٠ ساڵ زیندانی دوو هاووڵاتی بەحرەینی

دادگەی پێداچوونەوەی بەحرەین، زیندانی تاهەتایی و ١٠ ساڵ زیندان بۆ دوو هاووڵاتی ئەم وڵاتەی بەتاوانەکانی سیاسی پشتڕاست کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی دەنگ وباسی مرئات ئەلبەحرەین،دادگەی پێداچوونەوەی بەحرەین هەروەها حوکمی دانی زیانبایی نەقدی بە بری سەدهەزار دیناری بەحرەینی بۆ هەرکام لەم دووشارومەندە پشت ڕاست کردەوە. ئەم دوو سارومەندە بەحرەینییە بەرلەمەیش لە دادگە، تۆمەتباربوون بە ئەندامبوون لە گرووپی ناسراو بە حیزبوڵڵای بەحرەین.

دادئەستێنی ڕژیمی ئاڵی خەلیفە ساڵی ڕابردوو ١٦٩ کەس لە نەیارانیی خۆی بە بیانووی پێکهێنانی تاقمی ناسراو بە "حیزبۆڵڵای بەحرەین" موحاکمە و لەئاکام دا، ٦٩ کەس لەوانی بە زیندانی تاهەتایی و تاوانبارانی دیکەشی بە زیندانەکانیی درێژماوە مەحکووم کرد.

بەحرەین لە  ساڵی ٢٠١١ەوە بەرەرو ڕووی ناڕەزایەتییەکانی گشتی بۆتەوە بە هۆی زۆڵمی ڕژیمی ئاڵی خەلیفە دەرحەق بە خەڵکی ئەم وڵاتە.