پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر بنکەکانی خۆڕاگری لە غەزە
فڕۆکە شەرکەرەکانی ڕژیمی زایونی بنکەکانی خۆڕاگری فەلەستین یان لە باکووری کەرتی غەززە بۆردوومان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەلەستینی "معا" ئەو فڕۆکە شەرکەرانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەم) بنکەیەکی سەربە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین یان بە پێنج مووشەک کردە ئامانج کە بووە هۆی ئاگرگرتنی ئەو ناوەندە.
ڕژیمی زایونی بەر لەم پەلامارە بانگەشەی کرد کە موشەکێک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارۆچکەکانی دەورووبەری ئەو کەرتە هاوێژراوە کە سیستمی دژەمووشەکی "قەڵغانی پۆڵایین" بەرپەرچ داوەتەوە.
ڕژیمی زایونی هەروەها ڕایگەیاندوە کە لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەم لە دەورووبەری شوێنی ماسی گیری دەریاڤانی کەرتی غەززە تا ئاستی دە مایل بەرتەسک دەکرێتەوە.
نزیکەی سێ هەزاروو ٥٠٠ کەس لە خەڵکی غەززە لە ڕێگەی ڕاوەماسی یەوە بژیوی ژیانی یان دابین دەکەن ، بەڵام ڕژیمی زایونی بەهۆی ئازاروو زەخت و گوشاروو تەنانەت تەقە لە ماسیگرەکان بەر دەگرێ بە بەردەوامی دابینی بژیوەکەیان .