مووشەکەکانی یەمەنی جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییان ناچار بە هەڵاتن کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i378309-مووشەکەکانی_یەمەنی_جارێکی_تر_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سەعوودییان_ناچار_بە_هەڵاتن_کرد
هێزەکانی یەمەنی جارێکی تر بە مووشەکەکانی"فاتێر١" فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەئەسمانی شاری"سەراوێح" لە ستانی مەریب یان ناچار بە هەڵاتن کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 17, 2020 13:01 Asia/Tehran
  • مووشەکەکانی یەمەنی جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودییان ناچار بە هەڵاتن کرد

هێزەکانی یەمەنی جارێکی تر بە مووشەکەکانی"فاتێر١" فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەئەسمانی شاری"سەراوێح" لە ستانی مەریب یان ناچار بە هەڵاتن کردووە.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، فەرماندەری هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕاگەیاندراوەیەک دا گوتی: بەرەڤانی ئاسمانی  یەمەن ئەمڕۆ (سێشەممە) توانی بە ژمارەیەک مووشەکی"فاتێر١" بەرەنگاری ژمارەیەک لە فڕۆکە جەنگییەکانئ "ئیف ١٥"ـی هاوپەیمانی سەعوودی لە ئاسمانی "سەراوێح" بن و پێش لەوەی کردەوەکانی دوژمنکارانە ئەنجام بدەن، ناچاریان کرد هەڵێن. پێش لەمەیش بەرەڤانی ئاسمانی یەمەن بەرەنگاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئیف ١٥ و ئێف١٦ـی هاوپەیمانی سەعوودی لە ستانی جووف بوون و ئەوانان ناچار بە هاڵاتن کرد لە هەرێمی ئاسمانی ئەم پارێزگایە. لە کاتی پەردەلادانی یەمەن لە بەرەڤانی ئاسمانی خۆی، ئاسمانی یەمەن بۆ هاوپەیمانی سەعوودی نائەمن بووە. سەرەڕای گەمارۆی یەمەن لە لایەن عەرەبستانی سەعوودی وهاوپەیمانەکانیی،دەستەڵاتی بەرەڤانی ئاسمانی و هێرشکارانەی هێزەکانی یەمەنی تادێ زۆرتریش دەبێتەوە.