ھاوپەیمانیی سەعودی ١٠٨ جار ئاگربڕەکەی حودەیدەی پێشێل کرد
کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: دەست درێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوەکانیان لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ١٠٨ جار ئاگربڕ لە پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنیان پێشێل کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ئیرنا، کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەست درێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوەکانیان دەیان گولـلە ھاوەن و تۆپیان بەرەو ناوچە جۆربەجۆرەکانی حودەیدە ھاویشتووە. بە پێی ڕاگەیاندنەکەی کەناڵی ئەلمەسیرە، فڕۆکەکانی شۆڤاریی ھاوپەیمانیی سەعودیش بە بەرزایی ناوچەی «کیلومەتری ١٦» دا دەستیان کردووە بە سووڕانەوە.
ئاگربڕەکەی یەمەن کە لە وڵاتی سویید لەنێوان شاندی نازدراوی سەنعاو شاندەکەی ڕیاز سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی دیسامبەری ٢٠١٨ لە لە بارەی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن ڕێککەوتنی لەسەر کرا، ھەموو جارێک لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە پێشێل دەکرێت.
بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگای ناردرانی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە بۆ یەمەن.
چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە ڕۆژی پێنج شەممە شەشەمی دیسامبرەوە بە ئامادە بوونی لایەنەکانی یەمەنی ھاوڕێ لەگەڵ «مارتین گریفیتس_Martin Griffiths» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکھۆڵمی سویید دەستی پێ کراو ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی دیسامبەر بە ڕێککەوتنی لایەنەکان لە سەر دامەزرانی ئاگربڕ لە حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا. ھەتاکوو ئێستا چەندین جار لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن ھەوڵ دراوەو کەچی ھەرجارێکیش لە ئەنجامی کارشکێنییەکانی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی توشی چەقبەستوویی ھاتووە.
ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە ١٣ی ژوئەن دا دەست درێژکارییەکی ھەمەلایەنەی ، ئاسمانی،دەریایی و زەوینی بە پشتیوانیی ھێزەکانی ئەمریکاو فەرانساو بریتانیا بە مەبەستی داگیرکردنی بەندەری حودەیدە دەست پێ کردووە کە ھەتاکو ئێستا لە ئەنجامی خۆڕاگریی ھێزەکانی یەمەن ، ئەم شاڵاوانە شکستیان ھێناوە.