ئەنساروڵڵای یەمەن: ئامانجەکانی ئەمریکا لە ترۆری سەداری شەهید سولەیمانی وەدی نەهات
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت؛ ئەو ئامانجانەی ئەمریکا پێوشوێنی دەگرت لە ترۆری سەرداری شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، نەهاتنەدی.
"محەممەد ئەلبەخیتی" لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین گوتی: پاش ترۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی هێزی قودسی سپا و ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق لەلایەن هێزە ئەمریکییەکان، ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق کەوتووەتە بەر مەترسی.
ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە لە سوریاو یەمەنیش هێزە خۆڕاگرەکان پێشڕەویی زۆریان بووە، گوتی: ئەگەرچی تەوەری خۆڕاگریی، دوو ڕێبەری هەڵکەوتەو پلەبەرزی خۆی لەدەستدا، بەڵام ئامانجەکانی ئەمریکا لە ئەنجامدانی ئەو ترۆرە نەهاتەدی.
ئەلبەخیتی هەروەها گوتی کە تەوەری خۆڕاگری هەڵقوڵاو لە ئارمانجی ئۆممەتی ئیسلامییەو هەر زەبرێک بریتی لە کرانەئامانجی ڕێبەرانی ئەو تەوەرە، یان ڕاگەیاندنی شەڕ لەدژیان، دەبێتەهۆ هەتا ئەو میحوەرە بەهێزتر لە ڕابردوو ببێ.