فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعودی سەرلەنوێ ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379665-فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_هاوپەیمانیی_سەعودی_سەرلەنوێ_ناوچە_جیاجیاکانی_یەمەنیان_بۆردومان_کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج شەممە چەند جار "سەنعا"ی پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2020 03:11 Asia/Tehran
  • فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی سەعودی سەرلەنوێ ناوچە جیاجیاکانی یەمەنیان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج شەممە چەند جار "سەنعا"ی پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی جگە لە سەنعا، چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای سەعدە، مەئریب و عیمران ی یەمەنیان چەندین جار بۆردومان کرد.

جارێ لەبارەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی، سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەش ناوچەی "وادی زوهر" لە باکوری سەنعایان بۆردومان کرد.

ئەو پەلامارانە لەکاتێکدا ئەنجام دەگرێ کە "ترکی المالکی" وتەبێژی هاوپەیمانیی سەعودی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو هەواڵی ڕێککەوتن لەسەر ئاگربڕ لە یەمەنی ڕاگەیاندبوو و ئیدیعای کردبوو، ئەو ئاگربڕە دوو حەوتە درێژەی دەبێ و پاشانیش درێژ دەکرێتەوە، بەڵام هێشتا چەند کاژێر بەسەر راگەیێندرانی ئاگربڕی نمایشیی سەعودیەکان لە یەمەندا تێنەپەڕێبوو کە ئەو هاوپەیمانییە، ئاگربڕی یەکلایەنەی خۆی پێشێل کرد.

یەمەنییەکان ڕاگەیێندرانی ئاگربڕ لەلایەن هاوپەیمانیی سەعودی، بە تاکتیکی عەرەبستان لەقەڵەم دەدەن بەمەبەستی کڕینی کات بۆ بەهێزکردنەوەی هێزەکانی.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ وە دەستی کردووە بە دەسدرێژیی سەربازیی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە.