مەحمود عەباس : هەتا ئازادکرانی بەتەواوەتی بەدیلگیراوەکان ، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل مۆر ناکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379710-مەحمود_عەباس_هەتا_ئازادکرانی_بەتەواوەتی_بەدیلگیراوەکان_هیچ_ڕێککەوتنێک_لەگەڵ_ئیسرائیل_مۆر_ناکرێت
سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وێڕای پیداگری لەسەر هەوڵ بۆ ئازادکرانی بەدیلگیراوانی فەلەستینی وتیشی : ڕژێمی زایۆنی بەرپرسی پاڕاستنی گیانی ئەو دیل و گیراوانەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2020 10:06 Asia/Tehran
  • مەحمود عەباس : هەتا ئازادکرانی بەتەواوەتی بەدیلگیراوەکان ، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل مۆر ناکرێت

سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وێڕای پیداگری لەسەر هەوڵ بۆ ئازادکرانی بەدیلگیراوانی فەلەستینی وتیشی : ڕژێمی زایۆنی بەرپرسی پاڕاستنی گیانی ئەو دیل و گیراوانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەفا ، مەحمود عەباس ئێوارەی پێنجشەممە ڕوو لە یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی: هەتا کاتێک کە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە زیندانیە فەلەستینیەکان ، چوڵ نەکرێت، هیچ ڕیککەوتنێکی ئاشتی نیهایی لەگەڵ ئەم ڕژێمە واژۆ ناکات. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە یەخسیرانی فەلەستینی ، بە بایخترین سەرمایەی ئینسانی یانی ئازادیان پێشکەشی فەلەستین کردووە، وتی ، ئەم کەسانە، لە ڕیگای نەتەوەی خۆیان ومافی یاسایی ئەوان لە بواری ئازادی، سەربەخۆیی وبەرپا بوونی وڵاتی فەلەستین بە پێتەخت بوونی قودس گیان وتەمەنی خۆیانیان فیدا کرد. سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی نەخۆشی کۆرۆنا خوازیاری دەسوەردانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ وداسەپانی زەخت وگوشار بە سەر ڕژێمی زایۆمی بۆ ئازاد کرانی یەخسیرانی فەلەستینی بوو. لەحاڵی ئێستاکەدا ، پێنج هەزار وهەشتسەد فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی دان کە لە نێوانیان دا ، ٢٠٠ منداڵ و٧٠٠ کەسیان نەخۆشن .