WHO: یەمەن رووبەڕووی دۆخێکی پاکپارێزیی سەخت و ناخۆشە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379758-who_یەمەن_رووبەڕووی_دۆخێکی_پاکپارێزیی_سەخت_و_ناخۆشە
رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی شەوی رابردوو رایگەیاند ، بەپێچەوانەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە یەمەن ، ئەم وڵاتە رووبەڕووی دۆخی سەخت و ئەستەمی پاکپارێزیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2020 04:26 Asia/Tehran
  •  WHO:  یەمەن  رووبەڕووی دۆخێکی پاکپارێزیی سەخت و ناخۆشە

رێکخراوی جیهانیی تەندروستیی شەوی رابردوو رایگەیاند ، بەپێچەوانەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە یەمەن ، ئەم وڵاتە رووبەڕووی دۆخی سەخت و ئەستەمی پاکپارێزیە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران : مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەنیش رۆژی هەینی لە بارەی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە یەمەن وشداری دا و گوتی : شەڕی نوێ لە دژی کۆرۆنا دەبێتە هۆی داهێزانی توانا و پتانسێلەکانی یەمەن .

 بە بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا لە جیهاندا ، ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان پێشنیاری ئەوە یدا هەموو شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە جیهاندا بوەستن .

 یەکێک لە گرنگ ترین شەڕەکانی ئەمڕۆی جیهان ، شەڕی هاوپەیمانیی سعودی لە دژی یەمەنە کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گەورەترین کارەسات بە جۆرێک کە 22 میلیۆن کەس لە دانیشتوانی 24 میلۆن کەسیی یەمەن پێویستیان بە یارمەتیی مرۆیی هەیە .

 هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی دوای گوشاری نێودەوڵەتیی پێنجشەمەی حەوتەی رابردوو باسی راگەیاندنی رێککەوتنی ئاگربەس لە یەمەنی کرد بەڵام هێشتا چەند کاژێر لە راگێندرانی ئاگربەسی کارتۆنیی سعودیەکان لە یەمەن تێنەپەڕیبوو کە ئەم هاوپەیمانیە ، بەشێوەی یەک لایەنە پێشێلی کرد .