زیانی قورسی بەکرێگیراوانی سعودیایی لە پارێزگەی بەیزای یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i379940-زیانی_قورسی_بەکرێگیراوانی_سعودیایی_لە_پارێزگەی_بەیزای_یەمەن
هێزەکانی ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە بەریان کرتوە بە بەرەوپێش چوونی بەکرێگیراوانی سەعودیایی جێگیر لە پارێزگەی بەیزاو زیان و خەسارێکی قورسیان لێ داون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 22, 2020 08:08 Asia/Tehran
  • زیانی قورسی بەکرێگیراوانی سعودیایی لە پارێزگەی بەیزای یەمەن

هێزەکانی ئەرتەش و کومیتە جەماوەریەکانی یەمەن ڕایانگەیاند کە بەریان کرتوە بە بەرەوپێش چوونی بەکرێگیراوانی سەعودیایی جێگیر لە پارێزگەی بەیزاو زیان و خەسارێکی قورسیان لێ داون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ تەلەفزیۆن "یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش و هێزی بەرگری جەماوەری ئەو وڵاتە پەلاماری بەکرێگیراوانی سعوودیایی یان لە دەڤەری سەومەعەی سەربە پارێزگەی بەیزایان بەرپەرچ داوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەکرێگیراوانی سعوودیای جێگیر لە پارێزگەی بەیزا زیان و خەسارێکی زۆری لێ کەوتۆتەوەو ناچار بە پاشەکشە بوون.

هەرلەهەما کات دا "یەحیا سەریع" ڕاشیگەیاند کە فڕۆکە شەرکەرەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعوودیایی ٥٣ پەلاماریان کردۆتە سەر پارێزگەکانی مارب و جووف.

٤٢وێنە لەو پەلامارانە لە شارەکانی موحرەزو سیرواج"ی سەربە پارێزگەی ماربو جووف و ١١ وێنەشیان لە شارەکانی حەرەم و خب و شەعفی پارێزگەی جووف  بەڕێوە چووە.