گێنگڵ دانی ڕژێمی زایونی لە بەر ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی «نوور»
وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی لە بەیاننامەیەک دا بەرامبەر بە ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی «نوور» کاردانەوەی پیشان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا لەپاش سەرکەوتوو بوونی ھاوێژرانی سەرکەوتووانەی سەتەلایتی ئێرانیی «نوور»، وێڕای نەشاردنەوەی توڕە بوونی لەم ھەنگاوەی ئێران، ئەم سەرکەوتنە موشەکیانەیەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئیدانە کرد.
ڕژێمی زایونی ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد کە، ئیسرائیل خوازیاری ئیدانەکرانی نێونەتەوەیی ھاوێژرانی سەتەلایت لە لایەن ئێران و داسەپێندرانی بایکۆتی زیاتر بە سەر تاراندایە ھەتا خۆی وتەنی لە چالاکییە مەترسیدارو ناخۆشەکانی پاشگەز بێتەوە.
سەتەلایتی «نوور» وەکو یەکەم سەتەلایتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە بە ھۆی سەتەلایتبەری سێ قۆناغەی «قاسید»ەوە لە شۆرەکاتەکانی ناوەندی ئێران لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بەرەو دوورایی ٤٢٥ کیلومەتریی جەغزی زەوی ھاوێژرا.
سەرداری سەرلەشکر«حسەین سەلامی» فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پاش ھەڵدرانی سەرکەوتووانەی ئەم سەتەلایتە چەند مەبەستەی کە شێوازی بەرگریکارانەشی ھەیە،پێی داگرت: تەواوی پارچە جۆربەجۆرەکانی تەکنۆلۆژیای ھاوێژرانی ئەم سەتەلایتە بە ھاوێژەرو سەتەلایتەوە پشتی بە زانستی خۆماڵی بەستووەو بەدوورە لە داکۆکیی دەرەوەیی.
جێگیر بوونی یەکەم سەتەلایتی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەغزی زەوی ھەروەھا کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە لایەن کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم، بنکەی ڕاگەیاندنی ئەلغەدی عێراق، کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومریەنیوز، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئەلنەشرەی لوبنان، کەناڵی ھەواڵدەریی فرانس ٢٤و میدیاکانی دیکەی جیھان و ناوچەکەدا لێ کەوتەوەو وەک دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئێران باسیان کرد.