ئاگربەسی درۆیین ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی 23 جار یەمەنیان بۆردومان کرد
نیسان 27, 2020 03:00 Asia/Tehran
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی سەرباری راگێندرانی ئاگر بەس لە یەمەن ، دیسان چەندین ناوچەی مەدەنیی ئەم وڵاتەیان بۆردومانکرد .
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 17 جار شارەکانی سەرواح و مەجزەر لە پارێزگەی مەئریب ، 5 جار شاری مەدغەڵ لەم پارێزگەیە و جارێک شاری کەتاف لە پارێزگەی سەعدەیان بۆردومانکرد .
هەروەها دەسدرێژکارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان زیاتر لە 100 گوللە تۆپیان گرتە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی حودەیدە .