جەختی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە سەر ڕۆڵی دزەکردووەکان لە توندوتیژییەکانی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380218-جەختی_سەرۆک_وەزیرانی_لوبنان_لە_سەر_ڕۆڵی_دزەکردووەکان_لە_توندوتیژییەکانی_ئەم_وڵاتە
سەرۆک وەزیرانی لوبنان ناڕەزامەندییە جەماوەرییەکانی بە ڕووداوێکی ئاسایی و توندوتیژیی کمەکردووەکانیشی بە نیشانەی بوونی ئامانجی ناحەزانەی پشت پەردە وەسف کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2020 19:00 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە سەر ڕۆڵی دزەکردووەکان لە توندوتیژییەکانی ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی لوبنان ناڕەزامەندییە جەماوەرییەکانی بە ڕووداوێکی ئاسایی و توندوتیژیی کمەکردووەکانیشی بە نیشانەی بوونی ئامانجی ناحەزانەی پشت پەردە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «حسان دیاب» لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەتی لوبنان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەو ناڕەزامەندییانەی کە توندوتیژییان اێکەوتووەتەوە، وتی: دەست درێژی بۆ سەر ماڵ و سامان و ھێرشی سەرسوپا لە ھێندێک لە ناوچەکاندا نیشانەی بوونی ئامانجی ناحەزانەی پشت پەردەیە.

ناوبراو وتیشی: ئاساییە کە خەڵک ھەمیسان بڕژێنەوە نێو شەقام و بازاڕ، بە تایبەت دوای ئەوەی کە زانییان ھێندێک ھەوڵدان لە ئارادایە بۆ پێشگرتن بە لەقاودرانی دۆسیەکانی گەندەڵی.

سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتیشی: لەو لوبنانیانەی کە دژی گەندەڵکاران ڕژاونەتە نێو شەقام و بازاڕەوە داوا دەکەم کە ڕێگا لەو ھەوڵانە داخەن کە بە نیازی ڕفاندنی دەستکەوتەکانیان و کەڵکاژۆیی و بەکارھێنانی لە سیاسەت دان.

دیاب وێڕای ئاماژە کردن بە دابەزینی نرخی دراڤی لوبنان، وتیشی: لە ھاواری خەڵک بەرامبەر بەو سیاسەتانە تێ دەگەم کە وڵاتی بەرەو لای ئەم ڕاستەقینە کۆمەڵایەتی، تەناھی و دراڤی و ئابوورییە پاڵ پێوە ناوە.

ناوبراو ھەروەھا وتیشی، تێکدانی سەقام و ئاسایشت قەدەغەیەو دەبێ ھۆکارانی تێکدانی سەقام و ئاسایشت سزا بدرێن.

لە ناڕەزامەندییەکانی شەوی سێ شەممەی شاری ترابلۆسی لوبنان دا نزیکەی ٤٠ لەشکریی لوبنان و کۆمەڵێک لە ناڕەزایان بریندار بوون.