موحەممەد عەلی حوسی: ئێران ھیچ دەستوەردانێکی لە کاروباری یەمەن دا نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380259-موحەممەد_عەلی_حوسی_ئێران_ھیچ_دەستوەردانێکی_لە_کاروباری_یەمەن_دا_نییە
سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ئەمریکاو عەرەبستان دژی ئێران وتی: تاران ھیچ دەستوەردانێکی لە کاروباری یەمەن دا نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2020 15:37 Asia/Tehran
  • موحەممەد عەلی حوسی: ئێران ھیچ دەستوەردانێکی لە کاروباری یەمەن دا نییە

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن وێڕای ڕەت کردنەوەی بوختانەکانی ئەمریکاو عەرەبستان دژی ئێران وتی: تاران ھیچ دەستوەردانێکی لە کاروباری یەمەن دا نییە.

موحەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکیی « واڵ ستڕیت ژۆرناڵ» سەبارەت بە بوختانەکانی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی بۆ ئێران لە مەڕ دابین کردنی بوجەو چەکەمەنیی ئەنساروڵڵا، پێی داگرت، ئێران ھیچ دەستوەردانێک ناکات و ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆین.

موحەممەد عەلی حوسی  لە بارەی پێشمەرجی ئەنساروڵڵای یەمەن بۆ ئەنجام دانی دانوستانی بەرفراوان لەژێر چاودێریی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش وتی: دانوستانی ئاشتی تەنیا لە سای ڕاگرتنی شەڕو ھەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە مسۆگەر دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەر بێتو عەرەبستانی سەعودی پێملی داخوازییەکانی ئەنساروڵڵا بێت، ئەم تاقمەش ئامادەیە بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنی ئاشتی سەردانی ڕیاز بکات.

موحەممەد عەلی حوسی سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ھەروەھا پێی داگرت: ھاوپەیمانییەکەی ژێر فەرمانی ڕیاز پابەندی ئەو ئاگربڕەش نییە کە خۆی ڕایگەیاندووە.

ھاوپەیمانیی سەعودی  لە نۆھەمی ئاپریلەوە بۆ ماوەی دوو حەوتە لە یەمەن دل ئاگری بڕی ڕاگەیاندو کەچی ھەر بۆخۆشی چەند کاژێر دوای ئەوە پێشێلی کرد.