بەشار جەعفەری: بوونی تورکیا لە خاکی سووریادا نایاساییە
نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە دەست درێژکاریی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بە پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشت و ڕێککەوتننامەی سوچی و ئاستانەو مۆسکۆ زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بەشار جەعفەری» نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیەدا سەبارەت بە سووریا کە بەشێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەچوو، دەست درێزیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای ئیدانەکردو وتی: دیمەشق قەت پاسای تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری سووریای پێ قەبوڵ ناکرێت.
جەعفەری بەدەربڕینی ئەمەی کە تورکیا پشتگری لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا دەکات،داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە وڵاتانی داکێکیکاری تیرۆریستان ئەرکمەند کات بەوەی کە واز لەو کارانەیان بھێنن.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا «بەشار جەعفەری» نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشکی خستە سەر ھەنگاوی نایاسایی تورکیا لەمەڕ دامەزراندنی سیستێمی دژی ئاسمانی لەخ خاکی سووریاش و وتی: دەوڵەتی تورکیا ھێزەکانی لە خاکی سووریا بە موشەکی زەوی بۆ ئاسمانی «ھاوک» ئەمریکی تەیار کردووە کە دیارە ئەمەش پێشێل کردنی بنەمای مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
جەعفەری لە بارەی ڕادەست کرانی ئەم چەشنە چەکە پێشکەوتووانە بە تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە ئانکارا لەوانە «بەرەی نوسرە»و« پارتی تورکستانی»یش وشداریی داو وتی: ئەم بابەتەش بۆی ھەیە ئەنجامێکی کارەساتباری لێ بکەوێتەوە.
جێگای پێداگرییە کە تورکیا لە داکۆکیکارانی سەرەکیی تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی سووریایە.