خەلیفە حەفتەر بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە ئاگربڕێکی یەک لایەنە ڕادەگەیەنێت
وتەبێژی ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر ناسراو بە «سوپای نیشتیمانی» باسی ئەوەی کردووە کە به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئاگربه‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌یان راگه‌یاندووه.
میسماری وتەبێژی ھێزەکانی خۆیان وتەنی سوپای نیشتیمانیی لیبی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوە کە وه‌ک به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواکاریی نێوده‌وڵه‌تی به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان ته‌واوی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانیان راده‌گرن و ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نن.
میسماری جەختی له‌وه‌ش کردووە که مافی خۆیانه به‌رپه‌رچی هه‌ر جۆره ههنگاوێکی سه‌ربازی بده‌نه‌وه و وازیشیان له ئامانجه سه‌ربازییه‌کانیان نه‌هێناوه.
ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە چه‌ند کاژێرێک به‌ر له‌و لێدوانانه‌ی میسماری له ئاکامی هێرشی بە موشەکی چه‌کدارانی سه‌ر به حه‌فته‌ر بۆ سه‌ر فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی سه‌ربازی له ته‌رابلوس کارمه‌ندێکی ته‌ندروستیی گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌شی دیکه‌یش بریندار بوون.
ھەروەھا به‌هۆی ھاوێژرانی مووشه‌ک و گوللـه هاوەن له‌لایه‌ن چه‌کدارانی حه‌فته‌ره‌وه بەرەو شاری «مساڵات»ی باشووری ته‌رابلوس ئاگر له «مه‌یدانی ژینگه‌پارێزی» که‌وته‌وه.
جێگای ئاماژەیە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوەکەی ژنراڵ «خەلیفە حەفتەر» لە مەڕ خۆناساندنی وەک دەستەڵاتداری لیبی، ڕایگەیاندووە: تەنیا دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە فەرمی دەناسێت، نەک کەسێکی دیکە.