توڕەیی موسوڵمانانی بەحرێن لە بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەک و وڵامی ناوەندە فەرمیەکان
بڵاوبوونەوەی زنجیرە درامایەکی سازکراوی کەناڵی ئێم بی سی عەرەبستان لە بەحرێن کە دەگوترێ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی ریاز لە گەڵ رژێمی زایۆنی نیشان ئەدات ، توڕەیی موسوڵمانانی لێکەوتەوە و بەڕێوەبەری فەرمانگەی مێدیاکانی وەزاڕەتی راگەیاندنی بەحرێن لە کاردانەوەدا رایگەیاند : زنجیرەی(ئوممە ھاڕون ) لە کەسایەتیی ( ئوممە جان ) ی خانمە جوولەکە وەرنەگیراوە .
زنجیرە درامای ئوممە ھارون سەربوردەی مێژووی جولەکە لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسە بە چڕبوونەوە لەسەر چیرۆکی ژنێکی جوولەکە کە دوای سەفەر و گەڕانێکی زۆر سەرەنجام لە بەحرێنی ئەمڕۆ نیشتەجێ و خەریکی پەرستاری دەبێ .
ئەم زنجیرە درامایە لە لایەن کەناڵی ئێم بی سی سعودی بە تەوەری گەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی لە گەڵ رژێمی زایۆنی بەرھەم ھاتووە کە لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بڵاودەبێتەوە ، توڕەیی موسوڵمانانی وڵاتانی عەرەبیی بە تایبەت فەلەستینی لێکەوتووەوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئەوە دەرکەوتووە .