کوژرانی دەیان پەیامنێر لە شەڕی یەمەندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380419-کوژرانی_دەیان_پەیامنێر_لە_شەڕی_یەمەندا
بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند ، لە پێنج ساڵی رابردوودا 290 ھەواڵنێری مەیدانەکانی شەڕ لە ئەنجامی پەلامارەکانی عەرڕەبستانی سعودی دا کوژراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 09:18 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان پەیامنێر لە شەڕی یەمەندا

بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند ، لە پێنج ساڵی رابردوودا 290 ھەواڵنێری مەیدانەکانی شەڕ لە ئەنجامی پەلامارەکانی عەرڕەبستانی سعودی دا کوژراون .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن راشیگەیاند ، ھاوپەیەمانیی سعودی لە 5 ساڵی رابردوودا 23 ناوەندی مێدیایی تێکڕووخاندووە و لە 30 جاردا ئێزگەکانی پەخش و ناردنی دەنگوباسی بۆردومان کردووە . 

 ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کردەوە ، ژماری کوژراوانی مێدیای نیشتمانیی سەر بە حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی لە سەنعاش 45 کەس و ژماری بریندارەکانیش زیاتر لە 25 کەس بووە .