سەید حەسەن نەسروڵڵا:ئابلۆقەی حزبوڵڵا بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئیسراییلە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380492-سەید_حەسەن_نەسروڵڵا_ئابلۆقەی_حزبوڵڵا_بۆ_ڕازیکردنی_ئەمریکا_و_ئیسراییلە
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە گەمارۆ خستنە سەر حزبوڵڵا لە لایەن ئەڵمانیاوە، وتی: ئەوە پێش بینی دەکرا و بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا:ئابلۆقەی حزبوڵڵا بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئیسراییلە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە گەمارۆ خستنە سەر حزبوڵڵا لە لایەن ئەڵمانیاوە، وتی: ئەوە پێش بینی دەکرا و بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا ، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕێگای لێدوانی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنیەوە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و جیهان و بە تایبەت گەمارۆدانی حزبوڵڵا لە لایەن ئەڵمانیاوە ، قسەی کرد.

سەید حەسەن نەسروڵا بە ئاماژە بە هەنگاوی ئەم دواییەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناوهێنانی حزبوڵڵا وەک گرووپی تیرۆریستی ، وتی: ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا پێش بینی دەکرا و ئەمە یانی قبووڵ کردنی داخوازییەکانی ئەمریکا.

 وتیشی: بڕیاری ئەڵمانیا ، بەرخۆدانی لە ناوچەکە کردووەتە ئامانج و بەشێکە لە شەڕی ئەمریکایی – ئیسرائیلی دژی بەرخۆدان.ئەڵمانیا هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە چالاکی حزبوڵڵا بە دەستەوە نییە و ئەمە نیشان دەدات کە ئەم بڕیارە تەواو سیاسی و بە ئامانجی ڕازیکردنی ئیسرائیل و ئەمریکایە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە بەرژەوەندی لوبنان بۆ حزبوڵڵا لە سەرووی ھەموو شتێکدایە و حزبوڵڵا دژی ئەوە نییە کە حکومەتی لوبنان یارمەتی نێودەوڵەتی وەرگرێت.