درکێندرانی ناوی دیپلۆماتێکی سەعودیی تۆمەتبار بە دەست ھەبوون لە ڕووداوەکەی ١١ی سپتامبەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i380903-درکێندرانی_ناوی_دیپلۆماتێکی_سەعودیی_تۆمەتبار_بە_دەست_ھەبوون_لە_ڕووداوەکەی_١١ی_سپتامبەر
پۆلیسی فیدراڵى ئه‌مه‌ریکا به‌هه‌ڵه‌ ناوى به‌رپرسێکى سەعودیی ئاشکرا کردووە کە‌ ‌تۆمه‌تباره‌ بە دەست ھەبوون لە ڕووداوەکەی ١١ی سپتامبەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2020 18:16 Asia/Tehran
  • درکێندرانی ناوی دیپلۆماتێکی سەعودیی تۆمەتبار بە دەست ھەبوون لە ڕووداوەکەی ١١ی سپتامبەر

پۆلیسی فیدراڵى ئه‌مه‌ریکا به‌هه‌ڵه‌ ناوى به‌رپرسێکى سەعودیی ئاشکرا کردووە کە‌ ‌تۆمه‌تباره‌ بە دەست ھەبوون لە ڕووداوەکەی ١١ی سپتامبەر.

بە پێی ڕاپۆرتی یاھونیوز پۆلیسی فیدراڵى ئهمهریکا ، بهههڵهبهڵگهیهکى بڵاو کردووهتهوه کهناوى بهرپرسێکى دیپلۆماسیى سەعودیى لهسهر بووه‌.

 ئهو بهرپرسهناوى «موساعید ئهحمهد جهڕاح»هو پێشتر بهوهتۆمهتبار کراوه کە گوایههاوکاریى دوو تیرۆریستى کردووه کە لە  هێرشەکەى ١١ سپتامبەردا  دەستیان ھەبووە‌.

وەک باسی دەکرێت، کاتێک پۆلیسی فیدڕاڵى ئەمریکا بهڵگهکانى بڵاو کردووهتهوه، لە بیرى چووه‌ ناوى بهرپرسهکهى سەعودیه بشارێتهوه‌.

ئهو بهرپرسه له ماوهى ساڵانى  ١٩٩٩ – ٢٠٠٠  لهباڵوێزخانهى سەعودیه لهواشێنگنۆن کارى کردووه‌.

سەرباری  ھەبوونی بەڵگەگەلی حاشاھەڵنەگر، کەچی ڕیاز بەردەوام ڕۆڵی کاربەدەستانی سەعودی لە ھێرشەکانی ١١ سپتامبەر بە درۆ دەخاتەوە.

رووداوى ١١ى سێپتێمبهر لهساڵى ٢٠٠١ بهگهورهترین رووداوى تیرۆریستى دادهنرێت لهمێژوودا، تیرۆریستان چهند فڕۆکهیهکیان رفاند و خۆیان بهدوو تاوهرى بهناوبانگ کێشا لهئهمهریکا و نزیکهى سێ ههزار کهس بوونهقوربانى، دواى ئهم رووداوه، ئهمهریکا لهسهرانسهرى دنیا شەدی بەناو دژ بهتیرۆری راگهیاند کهئهم شەڕە ھەتا ئێستاش بەردەوامە‌.