May 17, 2020 13:48 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تەرمی باڵوێزی چین لە ناوچە داگیرکراوەکان

میدیاکانی رژێمی زایۆنی باسی دۆزرانەوەی تەرمی باڵوێزی چینیان کرد لە ناوچە داگیرکراوەکان .

رۆژنامەی جڕۆزاڵم پۆست نووسی : بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی ( دوو وی ) باڵوێزی 58 ساڵەی چین لە ماڵەکەی لە ھێرتزالیا ھەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکاراوەکان دۆزرایەوە . 

یەکێک لە کاربەدەستانی وەزاڕەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ھەواڵی کۆچیی دوایی باڵوێزی چین گوتی : ھێزەکانی پۆلیس لە ماڵی دوو وی جێگیر بوون و خەریکی لێکدانەوەی ھۆکاری رووداوەکەن . 

بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی زایۆنیی ھائارێتس ، دوو وی   لە مانگی  شوباتی ئەمساڵی زایینی وەک باڵوێزی چین لە ئیسراییل دیاریکرا و لە گەڵ ھاوسەر و کوڕەکەی لە شوێنی مانەوەی لە ھێرتزالیا  دەژیا . 

ھێشتا وردەکاریی زیاتر لە بارەی ئەم ھەواڵەوە بڵاو نەبووەتەوە . 

سەرپەیڤ