یاریدەری شێخ زەکزاکی: ئازادی و ئاسایشت و سەربەخۆیی مافی گەلی فەلەستینە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381172-یاریدەری_شێخ_زەکزاکی_ئازادی_و_ئاسایشت_و_سەربەخۆیی_مافی_گەلی_فەلەستینە
یاریدەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا،ئازادی و ئاسایشت و سەربەخۆییی بە مافی گەلی فەلەستین زانی و وتیشی: پرسی فەلەستین لای جەماوەری ئەفریقیا نەک ھەر بابەتێکی ئایینییە، بەڵکو پرسێکی ئاکاری و بڕوایی و مرۆڤانەشە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2020 12:06 Asia/Tehran
  • یاریدەری شێخ زەکزاکی: ئازادی و ئاسایشت و سەربەخۆیی مافی گەلی فەلەستینە

یاریدەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا،ئازادی و ئاسایشت و سەربەخۆییی بە مافی گەلی فەلەستین زانی و وتیشی: پرسی فەلەستین لای جەماوەری ئەفریقیا نەک ھەر بابەتێکی ئایینییە، بەڵکو پرسێکی ئاکاری و بڕوایی و مرۆڤانەشە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،« عەبدولقادر سنوسی» یاریدەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە  لە یەکەم کۆنگرەی نێونەتەوەیی قودسی پیرۆز کە بە شێوەی مەجازی لە نووسینگەی حەوزەی نوێنەرایەتیی وەلیی فەقی بۆ کاروباری حەجج و زیارەت بەڕێوەچوو، وتی:«شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» بەردەوام سەرنجێکی تایبەتی بە کێشەی فەلەستین دەدات و ئەمەش وایکردووە ھەتا کێشەی فەلەستین لای جەماوەری ئەفریقیا جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەبێت.

یاریدەری «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا،وتیشی: «شێخ ئیبراھیم زەکزاکی» وەک بانگخوازی ئازادیی قودس لە ئەفریقیا لەم ئاراستەیەدا ٣٠ کەس لە ھاوڕێیانی خۆی پێشکەش کردووەو لە بنەماڵەی خۆشی سێ کەس شەھید بوونە.

شتوسی لە درێژەدا وێڕای ئیدانەکردنی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی گەلی فەلەستین و گەلانی ناوچەکە وتیشی: ئیسرائیل بە درێژایی ژیانی نەگریسی خۆی دڕندەکاریی زۆڕی ئەنجام داوە و دەستی تێکەڵ بە خوێنی دەیان ھەزار فەلەستینیی چەوساوە بووە.

ناوبراو لە کۆتایی دا ھیوداری دەربڕی کە فەلەستین وەک پارچەیەکی جیھانی ئیسلام جارێکی تڕ بگەڕێتەوە بۆ ئامێزی فەلەستینییەکان.