بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین : خۆڕاگری تاکە بژاردەیە لە ھەمبەر داگیرکەرانی زایونی دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381463-بزوتنەوەی_جیھادی_ئیسلامیی_فەلەستین_خۆڕاگری_تاکە_بژاردەیە_لە_ھەمبەر_داگیرکەرانی_زایونی_دا
بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: خۆڕاگری و بەردەوامیی ئەم ڕێبازە، تاکە بژاردەیە لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی داگیرکەرانی زایونی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 26, 2020 06:04 Asia/Tehran
  •  بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین : خۆڕاگری تاکە بژاردەیە لە ھەمبەر داگیرکەرانی زایونی دا

بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند: خۆڕاگری و بەردەوامیی ئەم ڕێبازە، تاکە بژاردەیە لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی داگیرکەرانی زایونی.

 بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین بە بۆنەی بیستەمین ساڵگەڕی کشانەوەی ھێزەکانی داگیرکەری زایونی لە باشووری لوبنان، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، ئەم ڕۆژەی لە برایانی خۆی لە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان و حیزبوڵڵا پیرۆز کردو بە خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەی زانی.

 بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە گەلی فەلەستین بژاردەی خۆڕاگریی بۆ سەندنەوەی سەرزەوینی خۆی ھەڵبژاردووە، چەختی کرد: شکست ھێنان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوەی ڕژێمی زایونی بە دڵنیاییەوە لە داھاتوودا ڕوو دەدات.

ڕژێمی زایونی لە ٢٥ی مانگی مای ساڵی ٢٠٠٠ سەرباری ئەو ھەموو مسۆگەرات و تواناییە سەربازییەی، لە ھەمبەر ھێزەکانی خۆڕاگریی لوبنان بە چۆک دا ھات و لە باشووری لوبنان ھەڵات.

جەماوەری لوبنان ھەموو ساڵێک ساڵگەڕی ھەڵاتنی دوایین سەربازی ڕژێمی زایونی لە باشووری ئەم وڵاتە وەک ڕۆژی خۆڕاگریی و سەرکەوتن دەکەن بەجێژن.