داوای عەریقات بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە بارەی شەھیدکرانی لاوە فەلەستینیەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381681-داوای_عەریقات_بۆ_لێکۆڵینەوەی_نێودەوڵەتیی_لە_بارەی_شەھیدکرانی_لاوە_فەلەستینیەکە
سکرتێری کومیتەی کارگێڕیی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستینی لە کاردانەوە بە شەھیدکرانی لاوێکی بیرکۆڵی فەلەستینی بە دەستی لەشکەریانی زایۆنی ، لە دادگای نێودەوڵەتیی لاھەی ویست بێ سێ و دوو لێکۆڵینەوەی کەتنیی لە دژی ئیسراییل دەستپێبکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2020 02:48 Asia/Tehran
  • داوای عەریقات بۆ لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە بارەی شەھیدکرانی لاوە فەلەستینیەکە

سکرتێری کومیتەی کارگێڕیی رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستینی لە کاردانەوە بە شەھیدکرانی لاوێکی بیرکۆڵی فەلەستینی بە دەستی لەشکەریانی زایۆنی ، لە دادگای نێودەوڵەتیی لاھەی ویست بێ سێ و دوو لێکۆڵینەوەی کەتنیی لە دژی ئیسراییل دەستپێبکات .

بە پێی نوسینی رۆژنامەی ( القدس العربی) ، سائیب عەریقات رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دادگەی نێودەوڵەتیی لاھەی ویست بێ کات بە فێڕۆدان و بەر لەوەی کە فەلەستینیەکان لە تاوانکاریی بێسنووری ئیسراییل دا نوغرۆ بن ، لێکۆڵینەوەی کەتنیی لە دژی ئەم رژێمە دەسپێبکات . 

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی سەرلەبەیانیی شەممە ئەیاد حیلاق لاوی بیرکۆڵی فەلەستینیان لە ناوچەی بابولئەسبات لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو دایەبەر دەسڕێژ و کوشتیان . 

لە لایەکی دیکەوە بزووتنەوەی فەتحیش کابینەی ئیسراییل و بنیامین نەتانیاھووی سەرۆک وەزیرانی بە بەرپرسی کوژرانی گەنجە فەلەستینیەکە زانی . 

بزووتنەوەی حەماسیش لەسەر دادگایی کرانی داگیرکەران لە ھەموو کۆڕ و نێوندە نێودەوڵەتیەکان و پەردەلادان لە تاوانکاریەکانی بەردەوامیان لە دژی گەلی فەلەستینی جەختی کردەوە . 

ئەندامانی عەرەبی پەرلەمانی رژێمی زایونی ش خوازیاری دادگایی کرانی سەبەبکارانی شەھیدبوونی لاوی بیرکۆڵی فەلەستینی  بوون .