رێکخراوی نەتەوەکان شەھیدکرانی لاوی بیرکۆڵی فەلەستینیی بە کارەسات زانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381770-رێکخراوی_نەتەوەکان_شەھیدکرانی_لاوی_بیرکۆڵی_فەلەستینیی_بە_کارەسات_زانی
رێکخراوی نەتەوەکان تاوانکاریی رژێمی زایۆنیی لە شەھیدکردنی لاوی بیرکۆڵی فەلەستنیی لە شاری قودسی بە کارەساتێک زانی کە دەبێ پێشی پێ بگێردرێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2020 15:14 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان شەھیدکرانی لاوی بیرکۆڵی فەلەستینیی بە کارەسات زانی

رێکخراوی نەتەوەکان تاوانکاریی رژێمی زایۆنیی لە شەھیدکردنی لاوی بیرکۆڵی فەلەستنیی لە شاری قودسی بە کارەساتێک زانی کە دەبێ پێشی پێ بگێردرێ .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئەنەدۆڵ ، نیکۆڵای مێلادینۆڤ رێکخەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە رۆژاوای ئاسیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسی : سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەیاد خەیری حیلاق ، گەنجی فەلەستینیی دەکەم کە رۆژی شەممە لە قودس شەھید کرا . 

مێلادینۆڤ جەختی کردەوە ، ئەوە کارەساتێک بوو کە دەبوایە پێشی پێبگیردرێ . 

رێکخەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاربەدەستانی ئیسراییلی ویست بە خێرایی لێکوڵینەوە لەمبارەوە دەست پێبکەن . 

لەشکەریانی رژێمی زایۆنی رۆژی شەممە ئەیاد خەیری حیلاق لاوی فەلەستینیی بیرکۆڵیان لە ناوچەی بابولئەسبات ھەڵکەوتوو لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو بە گوللە کوشت . 

رژێمی زایۆنی وێڕای دانپیاھێنان بە تەقەکردن لەم لاوە ، رایگەیاندووە  ئەو گەنجە فەلەستینیە بێ چەک بووە .