دەست گرتنی تۆکمەوتەواوی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بەسەر تەرابلۆس دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381914-دەست_گرتنی_تۆکمەوتەواوی_دەوڵەتی_ھاوپەیمانیی_نیشتیمانیی_لیبی_بەسەر_تەرابلۆس_دا
ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ڕایانگەیاند:تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 04, 2020 13:57 Asia/Tehran
  • دەست گرتنی تۆکمەوتەواوی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بەسەر تەرابلۆس دا

ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ڕایانگەیاند:تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم دەوڵەتە توانییان تەرابلۆسی پێتەخت لە ژێر ڕکێفی ھێزەکانی سوپای نیشتیمانیی سەربە ژەنراڵ خەلیفە حەفتەر بە تەواوی دەر بێنن.

«موحەممەد قەنونو» وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسیویەتی: ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی توانیوانە بەتەواوی دەست بگرن بە سەر تەرابلۆس دا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ھێزەکانی خەفتەر دوێنێ چوارشەممە لە دوو ناوچەی «وادی ڕەبیع» و «عەین زارە»ش کشانەوە.

دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە سەندنەوەی فڕگەی تەرابلۆس کۆتایی ھاتنی بوونی ھێزەکانی حەفتەر لە باشووری پێتەختی ڕاگەیاند.