پێشمەرجی «خەلیفە حەفتەر» بۆ دانوستانی لیبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381966-پێشمەرجی_خەلیفە_حەفتەر_بۆ_دانوستانی_لیبی
سەرکردەی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە مەرجی دانا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2020 15:50 Asia/Tehran
  • پێشمەرجی «خەلیفە حەفتەر» بۆ  دانوستانی لیبی

سەرکردەی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی بۆ دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە مەرجی دانا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەرەبیە، «خەلیفە خەفتەر» سەرکردەی تاقمی ناسراو بە سوپای نیشتیمانیی لیبی کە سەردانی قاھیرەی کردووە، وتی: سوپای تورکیا بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە پێکدادانەکانی لیبییەوە تێوە گلاوەو دیارە بەر لە دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی دەبێ لەشکریانی تورکیا لە لیبی بکشێنەوە.

حەفتەر وتووشیەتی: بەرلە کشانەوە میلیشیاکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ھیچ دانوستانێک لە ئارادا نابێت.

خەلیفە حەفتەر ھەروەھا داوای ھەڵوەشانەوەی بایکۆتی ناردرانی چەک بۆ سوپای لیبیی کردو وتیشی: دەبێ داکۆکیی نێونەتەوەیی لە میسریش ئەنجام بگرێت بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی کنەی تورکیا لە لیبی.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی میسریش جەختیان کردووەتەوە لە سەر ھەڵوێستی خۆیان لەعمەڕ دژایەتی کردنی دەستوەردانی بیانییەکان لە لیبی.

بەرلەمە «موحەممەد قەنونو» وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی ڕایگەیاند بوو کە، ھێزەکانی دەوڵەت توانیویانە بەتەواوی دەست بگرن بە سەر تەرابلۆسی پێتەخت دا.