جەختی پاشای ئەردەن لە سەر پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی
پاشای ئەردەن لە سەر پێکھاتنی وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستینی بە پێتەختایەتیی قودس پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئەردەن ڕۆژی سێ شەممە وتی: ھەرچەشنە ھەنگاوێکی یەک لایەنەی ڕژێمی زایونی لە داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا جێگای قەبووڵ نییە و دەرفەتی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەدا لەنێو دەبات.
ھەر لەم حاڵەدا «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئەردەنیش وتوویەتی: ئاشتیی دادگەرانەو گشت داگر بژاردەی ستراتژیی عەرەبییە کە ئەردەن بۆ وەدی ھاتنی ھەوڵ دەدات.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەردەن وتیشی: ئەمان نەیاری ھەرچەشنە لکاندنێکی خاکی فەلەستین بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونییەو بە لەبار بردنی ھەلی ئاشتی و ئەھوەنیی دەزانێت.
ڕژێمی زایونی بەنیازە لە مانگی ژوئیەدا بەشگەلێکی زیاتری کەرتی ڕۆزئاوای چۆمی ئەردەن داگیر بکات و بیلکێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.